کوردپرێس:
ئومێد محەمەد وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێم لەو بارەیەوە رایگەیاند: لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە پێیان ڕاگەیاندین كە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان سانسۆریان لەسەر نەماوە و بەكارهێنەران دەتوانن بەكاری بهێنن.
ناوبراو وتیشی:"ئێمە هەموو كۆمپانیاكانی پەیوەندی و ئینتەرنێتمان ئاگادار كردەوە و كە لە ئێستاوە دەتوانن تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بكەنەوە بۆ ئەوەی بەشداربووان بەكاری بهێنن".
Your Comment