کوردپرێس:
لە دیدارەكەدا كە ڕۆژی چوارشەمە 25ی 7ی 2018 لە سلێمانی بەڕێوە چوو، بەئامادەبوونی هەریەك لە شاناز ئیبراهیم ئەحمەد و هەتاو ئیبراهیم ئەحمەد، تیمەكەی زانكۆی علوم پزیشكی تاران باسیان لەوە كرد كە مام جەلال لە هەموو ناوچەكە رۆیشت نەك تەنها گەلی كورد و عێراق.
لەبەشێكی دیكەی گفتوگۆكەدا ئەوەشیان خستە ڕوو، كە مام جەلال، روانین و ئاسۆیێكی گەشی بۆ دۆستایەتی و پێكەوە ژیان و پاراستنی ئاشتی و ئارامی لەناوچەكەدا هەبوو.
لەوتەیێکیشدا لەسەر ئارامگاکەی تاڵەبانی ئەوەشیان دووپات کردەوە كە هەڵوێست و خەباتی مام جەلال لە پێناو ئازادی و دیموكراسی و پێكەوەژیان و لەناوچەکەدا جێگەی ستایش و پێزانینی هەمووان بووە.
*لە تۆڕی هەواڵی سلێمانی وەرگیراوە
Your Comment