کوردپرێس:
نووری مه‌حموود، وته‌بێژی یه‌په‌گه له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، گه‌لی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له‌لایه‌ن جیهانه‌وه ناسراوه و ئه‌وه‌ش كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر گه‌لانی ناوچه‌كه داناوه، گه‌لی عه‌ره‌ب، ئه‌رمه‌نی، سریانی، چه‌ركه‌س، توركمان و گه‌لی دیكه له کوردستانی سووریا، له ده‌وری پرۆژه‌یێک كه كورد ڕابه‌رایه‌تیی ده‌كات كۆ بوونه‌ته‌وه، بۆیه پێویسته گه‌لی كوردیش به‌یه‌كگرتوویی تێكۆشان بكات".
وته‌بێژه‌كه‌ی یه‌په‌گه وتیشی، "داوا له لایه‌نه كوردییه‌كان ده‌كه‌ین به‌رپرسیاریه‌تیی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن، په‌كه‌كه و پارتی و یه‌كێتی له ناوچە کوردنشینەکان كاریگه‌رییان هه‌یه، بۆیه داوایان لێده‌كه‌ین، یه‌كێتی و یه‌كڕیزیی نه‌ته‌وه‌یی كورد به ئه‌نجام بگه‌یه‌نن".
نووری مه‌حموود، له‌باره‌ی هێرشه‌كانی توركیاوه باسی له‌وه كرد، "هێرشه‌كان بۆ سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی گه‌لی كوردن، بۆیه سه‌ره‌ڕای جیاوازییه‌كان، ده‌بێت گه‌لی كورد له دژی ئه‌و هێرشانه، یه‌كده‌نگ و یه‌ک هه‌ڵوێست بن".
داواشی كرد، هیچ ده‌رفه‌تێک به داگیركه‌ران نه‌درێت بۆ پارچه‌پارچه‌كردنی لایه‌نه‌كانی كورد، هه‌موو كێشه‌كانی نێوان لایه‌نه‌كانیش، به دیالۆگ و له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی ئه‌خلاقی، چاره‌سه‌ر بكرێن.
Your Comment