بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سۆران ئەبووبەکر عەزیز، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بڕیاربوو 13ی ئەم مانگە کیریاکۆس میتسۆتاکیس، سەرۆکوەزیرانی یۆنان و جێگرەکەی و سێ وەزیری دیکەی یۆنان سەردانی هەولێر بکەن، بەڵام سەردانەکە بۆ کاتێکی دیکە دواخراوە".
سەبارەت بە هۆکاری دواخستنی سەردانەکە، سۆران ئەبووبەکر عەزیز دەڵێت: "هۆکارەکەی هێرشەکانی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر و ئەو هێرشانە بوون کە کرانە سەر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد و تێکچوونی رەوشەکە بەگشتی لە عێراق".
بەگوتەی ئەو بەرپرسەی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر، بڕیار بوو شاندەکەی یۆنان 12ی ئەم مانگە سەردانی بەغدا بکەن و رۆژی دواتر بێنە هەولێر و لەگەڵ ژمارەیێک بەرپرسی باڵای هەرێمی کوردستان کۆ ببنەوە و ئابووری پرسی سەرەکی شاندی میوان بوو .
شاندەکەی حکوومەتی یۆنان پێکهاتبوون لە سەرۆکوەزیران، جێگری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری ئابووری، وەزیرانی وەبەرهێنان، بازرگانی، کشتوکاڵ، لەگەڵ 26 کۆمپانیا لە بوارەکانی کشتوکاڵ، پیشەزسازی، بیناسازی، بەڵێندەرایەتی، وەبەرهێنان، هەروەها وزە کە بڕیاربوو لەبارەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە رێگەی وزەی خۆرەوە گفتوگۆ بکرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment