کوردپرێس:
ڕۆژی چوارشەمە 16ی پووشپەڕی 1400ی هەتاوی بەرامبەر بە ڕێکەوتی 7ی تەمووزی 2021 لە کۆلێژی زمان و وێژەی زانکۆی کوردستان لە سنە کۆڕی ڕاگەیاندنی پلەی نوێی زانستیی "پژوهشنامە ادبیات کردی" بەڕێوەچوو.
دوکتور سەجادی سەرۆکی بەشی زمان و ئەدەبی کوردی لە زانکۆی کوردستان لە پەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک وێڕای بڵاوکردنەوەی هەواڵەکە سپاسی پشتیوانی و هاودڵیی هەموو بەرپرسانی پێوەندیداری لە وەزارەتی زانست، توێژینەوە و تەکنۆلۆجی، زانکۆی کوردستان، کۆلێژی زمان و وێژە، توێژینگەی کوردستانناسی، بەشی زمان و وێژەی کوردی و گۆڤاری زانستیی "پژوهشنامە ادبیات کردی" کرد.
ڕێوڕەسمەکە بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی کوردستان، بەڕێز پرۆفێسۆر سادقی، جێگری سەرۆکی زانکۆ بۆ توێژینەوە، پرۆفێسۆر کەرەمی، سەرۆکی توێژینگەی کوردستانناسی، دکتۆر قادرزاده، ستافی توێژینگە، ڔاگری کۆلێژی زمان و وێژە، دکتۆر بەدەخشان و ستافی گۆڤارەکە، بەڕێوەبەری بەرپرس، دکتۆر جەباری، سەرنووسیار، پرۆفێسۆر پارسا، ئەندامانی دەستەی نووسیاران، هەڵسەنگێنەران، هەڵەگران، بەرپرسی نوانەسازی، بەرپرسی ماڵپەڕ، نەخشەسازی بەرگ و لاپەڕە، و هەموو ئەو ئازیزانەی هاوکارمانن لە دەرکردنی گۆڤارەکە بەڕێوە چوو.
شایانی باسە گۆڤاری "پژوهشنامە ادبیات کردی"، کە توێژینگەی کوردستانناسیی زانکۆی کوردستان لە سنە خاوەن ئیمتیازیەتی، لە هەڵسەنگاندنی لێژنەی گۆڤارە زانستییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی ئێران بۆ ساڵی ۱۳۹۹ (۲۰۲۰) توانیی ٦٦۵.۵ خاڵ بەدەستبهێنێ و بەم شێوەیە پلەی زانستیی گۆڤارەکە بۆ "ب" بەرز کرایەوە.
Your Comment