ئەندامێکی گۆڕان: هیچ به‌هایێک بۆ به‌شداری له‌ حكوومه‌تی هه‌رێم نه‌ماوه‌ته‌وه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان لە فراکسیۆنى گۆڕان ڕایگه‌یاند، ئێستا جگه‌ له‌وه‌ی 42% پاره‌ی داهاتی ناوخۆ ده‌به‌ن حزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كان، له‌سلێمانی چه‌ند پاره‌ بۆ موچه‌ دابین بكرێت له‌ هه‌ولێر و دهۆكیش ئه‌وه‌نده‌ ده‌درێت ده‌پرسێت دوای دوساڵ ئه‌مه‌ چاكسازی بوو ئیتر چ مانایێک بۆ به‌شداری له‌ حكوومه‌ت ماوه‌؟.

کوردپرێس:

عه‌لی حه‌مه‌ساڵح په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان دەڵێت، لە مانگی دووی یٔەم ساڵ بۆ مانگی پێنجی ئەم ساڵ، داھاتی ناوخۆ ٤٢٪ کەمیکردوە!! لە (٣٧٤ ملیار) دینارەوە بوە بە (٢١٧ ملیار ) دینار.. واتە: (١٥٧ ملیار) دینار کەمی کردوە، ھەرچەندە پێش کەمکردنی ئەم (١٥٧ ملیار) دینارەش داھاتی ناوخۆ پڕ بوو لە گەندەڵی، یٔەوەی جێگای سەرنجە داھاتی ھەولێر و دھۆکیش ھەر ٤٢٪ کەمی کردووە و سلێمانیش ھەر ٤٢٪ .

عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ڕوونی کردەوە، وەک ئەوەی داھاتی ھاتوچۆ و باج و پارەی شارەوانیش موڵکی ئەوان بێت، ئەو چەند بنێرێت منیش ئەوەندە دەنێرم، وەزارەتی دارایی چی و حکومەتی چی، تاوەکو ئێستا سلێمانی ٣٥ ملیۆن دۆلار داھاتی ناوخۆی مانگی ڕابردوی ناردوە، ئەمیش دەڵێ: منیش وەک ئەو بەشداری دەکەم،ھەفتەی ئایندە ٣٠ ملیۆن دۆلاری دیکە بنێرێت ئەمەی ھەولێر و دھۆکیش نزیکەی ٤٠ ملیۆن دەدات، ئەمە حوکمڕانیە؟.

ناوبراو ئەوەش دەخاتەڕوو کە دوای زانینی ئەمە بەھایەک بۆ حکومەت و حوکمڕانی ماوە بڵێی تێیدا بەشدارم و دوای دوو ساڵ لە پێکھێنانی حکومەت ئەمە بەرھەمەکەیەتی، ھەردولا جگە لە کۆمپانیای نەوت و قاچاخی و داگیرکردنی زەوی، نیوەی داھاتی ناوخۆ ببەن و دەست بەسەر بەشێکی نیوەکەی دیکەشدا بگرن.

پەرلەمانتارەکەى گۆڕان ده‌شڵێت: ئەگەر ئەو دوو ھێزە ڕێککەوتن جێبەجێناکەن و ھەموو ڕۆژێک تاوانی زیاتر بەرامبەر میللەت دەکەن، وەستان لەتەنیشتیان بە تاوان دەزانم، چیدیکە نامەوێت بەشێکبم لەم تاوانە، نەبەشێکم لە حکوومەت نەبەشێکم لە ھاوپەیمانی، ڕووبەڕووبونەوەی ئەم ستەمکاریە ئەرکێکی ئاینی و ئەخلاقیە.

له‌ئێستادا 13 رۆژه‌ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌مانبه‌ران كراوه‌ به‌ لێبڕینی 21% و تائێستا زیاتر له‌ نیوه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان و خانه‌نشینان مووچه‌ی مانگی حوزه‌یرانیان وه‌رنه‌گرتووه‌.

News Code 2650

Your Comment

You are replying to: .
captcha