کوردپرێس:
له به‌یاننامه‌ی یه‌كێتی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان لقی سلێمانیدا هاتووه، وەک یەکێتی فەرمانبەرانی کوردستان لقی سلێمانی داواکارین لە سەڕۆکی هه رێم و سەڕۆکی پەلەمانی کوردستان سە ڕۆکی حکوومەتی هه رێمی کوردستان کۆتایی بە بڕینی مووچە بهێنن سەڕەرای ئەوەی کەوا نرخی نەوت (۲٠)دولارەوە بووە (۷٦) دوڵارو داهاتی گومرگ و ناوخۆ بە ڕێژەی۱٠٠٪زیادی کردووە هێشتا حکوومەت هەر زۆڵم دەکات لەچینی فەرمانبەران و مامۆستایان مانگانە حکوومەت دەقی پێوە گرتوە لە ۲۱٪موچە دەبڕێت.
له به‌یاننامه‌كه لقی سلێمانی یه‌كێتیه‌كه داوا ده‌كات، بە زووترین کات کۆتایی بهێنرێت بە لێبڕینی موچە وەئەگەر ئه‌وكاره نه‌كات ئەوە خراپ دەشکێتەوە بەسەر حکوومەتدا خۆپیشاندانی سەرتاسەری فەرمانبەران دەست پێ دەکات جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، ئەو فەرمانبەرانەی کە گرێبەستن بکرێن بە فەرمانبەری هه میشەی و ئەوانەی کە دەرکراون بگەڕێنەوە سەرکارەکانیان .
ماوه‌ی زیاتر له ساڵێكه حكوومه‌ت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به لێبڕینی 21% دابه‌ش ده‌كات و هه‌رچه‌نده داهات زیادبكات رۆژه‌كانی دواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیش له‌هه‌رێم زیاتر ده‌بێت.
Your Comment