بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نەدا شاکر ئەندامی لیژنەی ئابووری لە ئهنجومهنى نوێنهران لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "دوو هەنگاو هەیە لەحاڵەتی پەیڕەوکردنیدا حکوومەت دەتوانێت دەستەبەری ئەوە بکات کە داهاتی دەروازە سنوورییەکان دەگەڕێتەوە خەزێنەی دەوڵەت، ئەو دوو هەنگاوەش بریتین لەبەئەلیکترۆنی کردنی دەروازە سنوورییەکان لەڕێگای سیستەمێکی ئەلیکترۆنی یەکگرتوو، دووەمیان کار کردن بۆ گۆڕینی میکانیزمی کارکردنی دەستەی دەروازە سنوورییەکان، لەبەرئەوەی ئەو شێوە کارکردنە ئاسانکاری بۆ کەسانی گەندەڵ دەکات و یارمەتیان دەدات لەدزینی ماڵی گشتیی بەردەوام بن".
شاکر ڕوونیکردۆتەوە، "کۆنترۆڵ کردنی دەروازە سنوورییەکان وادەکات ساڵانە زیاتر لە حهوت ملیار دۆلاری داهاتی ئەو دەروازانە بگەڕێنەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment