بەپێی هەواڵی کوردپرێس، خال عەلی، فەرماندەی حەشدی شەعبی لە شنگال بە کەرکووک ناو-ی وتووە: ئەو سێ لیوایە لە حوزەیرانی 2021دا کشاونەتەوە و لە شارەکانی دیکەی عێراق بڵاوەیانپێکراوە.
بەوتەی خال عەلی ئەو هێزە بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشی تورکیا لە شنگال جێگیرکران، بەڵام دوای چەند مانگێک دەرکەوت هێرشەکە تەنیا دەنگۆی ناڕاست بووە، بۆیە لیواکان کشانەوە.
هەروەها ناوبراو وتی بۆردوومانی ناوچەکانی شنگال لەلایەن تورکیاوە بەردەوامە و ئەوانیش بۆ هەر هێرشێکی ئەو وڵاتە ئامادەین و رێگەنادەین خاکی شنگال بکەوێتە بەر هێرشی تورکیا.
فەرماندەی حەشدی شەعبی لە شنگال دەڵێت ئێستا تەنیا دوو هەزار چەکداری حەشد لە قەزاکەدا ماونەتەوە.
خال عەلی جەختی کردەوە ناتوانین بڵێین مەترسی بە یەکجاری کۆتایی هاتووە، بەڵام بارودۆخی ئێستای شنگال بەراورد بە مانگی شوبات زۆر جیاوازە، خەڵکیش دڵنیا دەکەینەوە هەر کاتێک مەترسی دروستببێتەوە حەشدی شەعبی هێزەکانی جارێکی‌تر رەوانەی شنگال دەکاتەوە.
له قه‌زای شنگال زیاتر له هه‌شت هێزی چه‌کداری جیاواز هه‌ن له نێویاندا حه‌شدی شه‌عبی، ئاسایشی ئێزیدخان، یه‌کینه‌کانی به‌رخودانی شنگال (یه‌به‌شه)، پۆلیسی ناوخۆیی، پۆلیسی فیدراڵی، سوپای عێراق، پێشمه‌رگه‌ی ئێزیدخان و پێشمه‌رگه‌ی سه‌ر به حکوومه‌تی هه‌رێم.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment