کوردپرێس:
نیکۆلاس دان فۆرس شرۆڤەکاری کاروباری ئەمنیی تایبەت بەخۆرهەڵاتی ناوەڕاست لەلێدوانێکدا دەڵێت ئیدارەی بایدەن داوای کۆتاییهێنانی تورکیا بە فراوان کردنی خاک و چاوچنۆکیی تورکیا لەسەر ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردی سووریا بهێنێت.
ئەوشرۆڤەکارە بە گۆڤاری ئینگلیزی زمانی نیوعەرەبی وتووە ئەمریکا و تورکیا بەرژەوەندی دژەیەکیان لەسووریا هەیە و هەر ئەوەش بۆتە خاڵی جێناکۆکی ئەو دوو وڵاتە لەپرسی سووریا.
ناوبراو جەختیش دەکاتەوە کە جۆبایدەن داوا لە تورکیا دەکات گێچەڵسەرییەکانی لەناوچەکە و بەتایبەت لە ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردی سووریا کۆتایی پێبهێنێت.
ئەو توێژەرەی بواری ئەمنی دەشڵێت: ئەمریکا وێڕای داواکردنی ئەو بابەتە بە تورکیاش دەڵێت کەناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردی سووریا قبووڵ بکات و ئەوبابەتە گەشتۆتە دۆخێکی چەقبەستوو.
ئارۆن ستین چاودێرێکی دیکەی کاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست باسی هەڵوێستی جیاوازی ئەمریکا و تورکیا بەتایبەت لەسەر پرسی کورد دەکات و جەختیشی کردۆتەوە ئەوان ئێستا ئامادە نین سازش لەسەر خاڵە جێناکۆکەکانیان بکەن و ئەم دۆخەی ئێستا بەردەوام دەبێت.
Your Comment