کوردپرێس:
لە ڕاگەیەنراوێكدا، سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ، نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، فەرمانى دامەزراندنى سێ دادوەرى بۆ پۆستى دادوەرى دادگاى پێداچوونهوهى ههرێمى كوردستان / عيراق واژۆ كرد.
بەپێی ڕاگەیەنراوەكەی سەرۆكایەتی هەرێم، دادوەرەكان بریتی بوون لە دادوەر مەسعوود خدر مەحموود، دادوەر غازى خەلیل تایە و دادوەر دارا محەمەد ئیبراهیم.
پاش ئیمزاكردنی فەرمانی دامەزراندنیان، لە ڕێوڕەسمێکدا، بە ئامادەبوونى دادوەر عەبدولجەبار عەزیز حەسەن سەرۆکى ئەنجومەنى دادوەرى بەوەکالەت، هەرسێ داوەرەكە سوێندى یاسایییان لەبەردەم سەرۆکى هەرێمى کوردستاندا خوارد.
Your Comment