حکوومەتى هەرێم: دادگاکانمان سەربەخۆن و دەست لە پرۆسە یاساییەکان وەرنادەین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە وەڵامى نیگەرانییەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان و یەکێتی ئەوروپا و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لەبارەی سزادراوانی بادینانەوە رایگەیاند، دادگاکان سەربەخۆن و حکوومەتیش دەست لە پرۆسە یاساییەکان وەرنادات، داواشى لەو لایەنانە کردووە رێز لە بڕیارەکانی دادگا بگرن.

کوردپرێس:

نووسینگەی رێکخەرى راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکوومەتی هەرێم لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاندوە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان میدیای ئازاد بە کۆڵەکەیەکی گرنگی حکومڕانی و توخمێکی بنەڕەتی دیموکراسی دەزانێت و شانازیش بەوەوە دەکات کە کوردستان میدیای ئازاد و بێ بەندوباوی هەیە و نمونەی بەرجەستەکردنی بەهاکانی ئازادی رادەربڕین و ئازادی راگەیاندنە لە ناوچەکە و هەمیشە پێویستی هەیە بۆ بەرەو پێشبردنی دۆخەکە."

حکوومەتى هەرێم جەختی کردووەتەوە کە دەستبەسەرکردن و دەستگیرکردن تەنیا بە بڕیاری دادگا جێبەجێدەکرێن.

هەروەها حکوومەتی هەرێم وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بانگهێشت دەکات بۆ بەرەوپێشبردنی چاکسازیی یاسایی و دادوەرییەکان لە هەرێم و دامودەزگاکان سەبارەت بە پرسی ئازادییەکان لەگەڵ رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و سەندیکای ڕۆژنامەنوسان لە گفتوگۆدان.

لەماوەى رابردوودا دادگای هەولێر سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەر پێنج لە دەستگیرکراوانى بادیناندا سەپاندو ئەوەش زۆرترین کاردانەوەى ناوخۆیی و دەرەکی بەدواى خۆیدا هێنا، بەڵام حکوومەتى هەرێم گوێی بەو کاردانەوانە نەداو دادگای پێداچوونەوە سزاکەى پەسندکرد.

News Code 2594

Your Comment

You are replying to: .
captcha