خۆپیشاندانێکی ناڕەزایی لە دهۆک بەڕێوە چوو

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە کۆمەڵگای چڕەى سەر لە سنوورى پارێزگاى دهۆک بەهۆى نەبوونى کارەبا خۆپیشاندانێک بەڕێوە چوو.

کوردپرێس:

ڕۆژی چوارشەمە 30ی حوزەیرانی 2021 لە کۆمەڵگای چڕەى سەر بە شارۆچکەى شێخان لە سنوورى پارێزگاى دهۆک بەهۆى نەبوونوى کارەبا خۆپیشاندان دەستی پێکرد و هاووڵاتییانى سنوورەکە ڕێگای سەرەکىی هەولێر – دهۆکیان داخست.

دوێنێ، دانیشتوانى هەردوو گوندى جاسەنە و کانى خان، لە سنوورى شارۆچکەى دووکان بەهۆی نەبوونی کارەبا بۆ ماوەى چەند کاتژمێرێک دوو کاتژمێرە ڕێگای سەرەکى نێوان سلێمانی – دووکانیان داخست.

هاوکات، دوو رۆژ پێش ئەمڕۆ، لە شارۆچکەى پێنجوێن بەهۆى کەمبوونەوەی کارەباى نیشتیمانیەوە لەلایەن هاوڵاتیانەوە خۆپیشاندان بەڕێوەچوو.

لەوبارەیەوە، ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاندبوو، بڕی بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێمی کوردستان سێ هەزار و ٥٠ مێگاواتە و لە ئێستادا خواست لەسەر کارەبا چوار هەزار و ٥٠٠ مێگاواتە و بڕى ١١ هەزار و ٥٠ مێگاوات کورتهێنان هەیە رۆژانە بە تێکرای نێوان ١٣ بۆ ١٥ کاتژمێر کارەبای نیشتمانی دەدرێت بە هاووڵاتییان.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە ئێستادا وەرزى گەرما دەستیپێکردووە و پلەکانى گەرماش بە شێوەیەکى بەرچاو ڕووى لە بەرزبوونەوە کردووە و هاوڵاتیانیش ناڕەزایەتى دەردەبڕن لە شێوازى کەمى پێدانى کاتژمێرەکانى کارەباى نیشتیمانى لەلایەن حکومەتەوە.

News Code 2579

Your Comment

You are replying to: .
captcha