کوردپرێس:
ماڵپەڕی هەواڵی هاووڵاتی لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند بۆردوومانەکە بە دووریی یەک کیلۆمەتر لە کەمپی سەردەشت بووە، ئەوەش ترس و دڵەڕاوکێی لای خەڵکی دروستکردووە.
لە ساڵی 2018وە چەند جارێک شنگال لەلایەن فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیاوە بۆردوومان کراوە.
بەرەبەیانی 25-04-2017، چیای شنگال و دەوروبەری لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیا بۆردوومانکرا. هاوکات ژمارەیەک بنکە و بارەگای یەکینەکانی پاراستنی گەل - یەپەگە لە شاری دێرکی رۆژئاوای کوردستان بۆردوومانکران.
هەروەها شهوی پێنجشهممه 13-12-2018، سوپای توركیا رایگەیاند "پێگهكانی پهكهكەی" له كەمپی پەنابەرانی مهخموور و شنگال كردووەتە ئامانج و بههۆیهوه چوار كهس گیانیان لەدەست داوە و پێنج كهسی دیكهش بریندار بوون.
لە 04-11-2019 فڕۆکەکانی تورکیا کۆمەڵگەی خانەسۆریان بۆردومان کرد، بەو هۆیەوە سێ شەڕڤانی یەبەشە بریندار بوون.
Your Comment