بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەر لەوەی بەرەو برۆکسل بەڕێ بکەوێت، بە ڕۆژنامەنووسانی وڵاتەکەی راگەیاند کە عێراق کێشەیێکی وەرزی هەیە لە ڕووی دابین کردنی وزەی کارەباوە و حکوومەتەکەی هەوڵ دەدات بە زوویی ڕێگەچارەیەک بدۆزێتەوە.
ئاماژەشی بەوەدا کە لە میانی سەردانەکەیدا زنجیرەیەک دیدار لەگەڵ بەرپرسانی بەلجیکا و وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا ئەنجام دەدات لە پێناو پەرەپێدانی هاوئاهەنگییەکان و کاراکردنی ڕێککەوتننامە ئابوورییەکان و زیادکردنی وەبەرهێنانی ئەورووپی لە عێراق.
هەروەها نووسینگەی مستەفا کازمی بڵاوی کردووەتەوە کە ئەم سەردانە ئامانجی ئابووری هەیە و عێراق هەوڵی تێپەڕاندنی تەنگژەی ئابووری و فرەوان کردنی قەبارەی وەبەرهێنانی بیانی دەدات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment