وەزیری کارەبای عێراق نامەی دەستلەکارکێشانەوەى ئاڕاستەی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ماجد حەنتوش، وەزیری کارەبای عێراق نامەی دەستلەکارکێشانەوەى ئاڕاستەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەحمەد عەبادى، وتەبێژى وەزارەتى کارەبا 29ى حوزەیرانى 2021 بە ئاژانسى هەواڵى عێراقییەى وتووە، ماجد حەنتوش نامەی دەستلەکارکێشانەوەى پێشکەشى نووسینگەى سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیران کردووە.

دەستلەکارکێشانەوەى ناوبراو لەکاتێکدایە، بارودۆخى کارەبا لەم وەرزەدا کە هاوینە و پلەکانى گەرما زۆر بەرزبوونەوەتەوە خراپە، ئەوەش سەرەڕاى هێرشەکانى چەکدارانى داعش بۆ سەر تاوەرەکانى کارەبا کە چەندین شاریان بێکارەبا کردووە.

سەرچاوە: ناس

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2570

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha