کوردپرێس:
رێكخراوی جاسەنە لە راگەیاندراوەكێدا ئاماژەی بەوەداوە، سەرجەم جاڕنامە و رێكەوتننامە جیهانی و نێودەوڵەتی و هەرێمایەتیەكان و دەستوری عیراق و یاسا بەركارەكانی هەرێم، جەختیان لەوە كردووەتەوە هەموو كەسێك مافی پەیڕەوكردنی ئازادی رادەربڕن و گوزارشتكردنی هەیە، دەسەڵاتدارانی هەرێم بەبێ گوێدانە پرەنسیپەكانی ئازدای و مافەكانی مرۆڤ، هەنگاوە ستەمكارییەكانیان بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان و چالاكوانان زیاتر و زیاتر دەبێت و ئەویش بە دەستگیركردن و لە زیندان توندكردن و سەپاندنی حوكمی ناڕەوا بەسەریاندا كە دوورە لە هەموو یاسا و رێسا ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەكان.
رێكخراوەكە رونیشیكردووەتەوە، سەرەئەنجام دەسەڵاتدارانی هەرێم بەبێ گوێدانی فشارە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەكان، لەڕێی دادگاكانەوە حوكمدانی ناداپەوەرانە و ستەمكارانەیان خۆیان بەسەر بەندكراوانی ئازادیخوازی بادیناندا دووپاتكردەوە، ئەمەش گومانەكانی لەسەر نادیموكراسیەت و هەوڵەكانی سنورداركردنی ئازادی رادەربرین و لە هەرێم تۆختر كردووە، ئەم هەنگاوەی دادگاكانی هەرێم بە ئامانجێكی سیاسی و هەوڵێكی دیكەیە بۆ خنكاندنی ئازادی و بەرتەسككردنەوەی ئەو پەراوێزە دیموكراسییەی هەیە.
رێكخراوی جاسەنە داواش لە نەتەوەیەكگرتووەكان و رێكخراوە نێودەوڵەتیەكانی مافی مرۆڤ و ئازادی رادەربڕین دەكات، لەبەرامبەر ئەم بڕیارە ستەمكارانە و نادادپەروەرانە دەرهەق بە ئازادیخوازان بێدەنگ نەبن و فشاری لێبڕاوانە بكەن بۆ ئازادكردنیان.
Your Comment