بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاوات شێخ جەناب، وەزیرى دارایی حکوومەتى ئاماژەى بەوەش کرد، لەمیانى وەڵامدانەوەى پرسیارى پەرلەمانتاران رایگەیاند: کورد مەترسى گەورەى لەسەرەو کەوتووەتە نێوان دوو بەرداشەوە کە یەکێکیان بەغدایە و ئەوی تریان ناوخۆدایە کە گەندەڵی و نەبوونى یەکڕیزیە، بۆیە تاکە چارەسەر و دەرچوونیش لەو دۆخە تەنیا چاکسازییە.
ئاژمارەى فەرمانبەر گەیشتووەتە ژمارەیێکى خەیاڵی و ئێستا ژمارەى موچەخۆران بریتییە لە ملیۆن و ٢٥٠ بەرەو ژوور کە پێویستى پارەکەى زیاترە لە ٨٩٠ ملیار دۆلار
وەزیرى دارایی روونیکردەوە، هەرێم سەرکەوتوو بووە لەو گفتوگۆیانەى کردویەتى لەگەڵ عێراق و توانیویەتى رێکەوتنێکى هاوسەنگی کردووە، کە بەشێکى گرنگى کێشەى هەرێم چارەسەر دەبێت، بەڵام سەد لەسەد چارەسەر نابێت.
هەروەها ئاوات شێخ جەناب ئەوەى خستەڕوو، یاسای بوودجە دێتە پەرلەمانى کوردستان، بەڵام دواکەوتنەکەى لەبەر هاتنى پارەیە لە بەغدا کە ئەگەر بێت بودجە چۆن دەبێت و ئەگەر نەیەت چۆن دەبێت.
سەبارەت بە داهاتى نەوت ناوبراو دەڵێت، لە ٤٢% داهاتى نەوت دەگەڕێتەوە بۆ وەزارەتى دارایی واتە لە ٥٨%ی داهاتەکەی ناگەڕێتەوە بۆ ئەو وەزارەتە.
ئاوات شێخ جەناب جەختی کردەوە، دژى گرێبەستییە نەوتییەکانە کە دەبیت چاکسازی بکرێت لە گرێبەستەکان، بەلام کێشەى سیاسی هەیەو گروپی سیاسی هەیە کە رێگرە لە چاکسازییەکان.
وەزیرى دارایی وتیشى، داهاتى ناوخۆمان ١٠٠ ملیۆن دۆلار زیاد کردووە کە وەک وەزارەتى دارایی توانیومانە ئەو بڕە زیاد بکەین، بەڵام یەک فلس باجمان زیاد نەکردووە و تەنیا رێکارەکانى وەرگرتنى باجمان زیاد کردووە.
هاوکات ئەوەى خستەڕوو، کۆمپانیایێکى زۆر هەن تۆمار نەکراون، ئێستا تۆمار دەکەن و باجیان لێ وەردەگرین کە کۆمپانیاکانى نەوت و ئینتەرنێتیش دەگرێتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment