سوپای عێراق ته‌قاندنەوەی ‌ژماره‌یێک مۆڵگه‌ی داعشی له‌ که‌رکووک ڕاگەیاند

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هێزه‌کانی حکوومه‌تی عێراق، سێ مۆڵگه‌ و حه‌شارگه‌ی چه‌کدارانی داعشیان له‌ باشووری که‌رکووک کرده‌ ئامانج و سه‌رجه‌میان ته‌قانده‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له ‌راگه‌یه‌ندراوێکدا شانه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربازیی عێراق بڵاوی کرده‌وه‌، هێزه‌کانی پۆلیسی فیدڕاڵی به ‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌شی هه‌واڵگری و تیمه‌کانی فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وان، له‌ناوچه‌ی ئه‌بو ششه‌حمه‌ و ناوچه‌کانی سنووری ناحیه‌ی ره‌شادی سه‌ر به‌ پارێزگای که‌رکووک، سێ مۆڵگه‌ و حه‌شارگه‌ی چه‌کدارانی داعشیان کرده‌ ئامانج.

ئه‌و سێ مۆڵگه‌یه‌ی ته‌قێندراونه‌ته‌وه‌، بابه‌تی خۆراکی و کۆمه‌ڵێکی زۆر که‌لوپه‌ل و جلوبه‌رگی چه‌کدارانی داعشیان تێدابووه‌ و ده‌ستیش به‌سه‌ر 2 ماتۆڕسکیل گیراوه‌، سه‌رجه‌م مادده‌ و که‌لوپه‌له‌کانیش له‌لایه‌ن تیمێکی ئه‌ندازیاریه‌وه‌ له‌ناوبراون.

ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه‌، جموجۆڵی چه‌کدارانی داعش له‌ پارێزگاکانی ناوه‌ڕاست و خواروی عێراق رووی له‌زیادبوون کردووه‌.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2561

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha