400 کەسایەتیی سیاسی و مەدەنیی کوردی تورکیا لە 17 ڕۆژدا دەستبەسەر کران

بەشی تورکیا- هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە ماوەی 17 ڕۆژدا 415 هەڵسووڕاوی سیاسی و مەدەنیی کوردیان لە تورکیا دەستبەسەر کردووە.

کوردپرێس:

ئوپەراسیۆنەکانی پۆلیس دژی هەڵسووڕاوانی سیاسی و مەدەنیی کوردی تورکیا پاش لێدوانەکەی ئەم دوایییەی ئەردۆغان لەبارەی "چاکسازی" و بەتایبەت لەبارەی یاسای سزادان پەرەی سەندووە و لە ماوەی 17 ڕۆژی ڕابردوودا لانی کەم 415 هەڵسووڕاوی سیاسی و مەدەنیی کوردی تورکیا دەستبەسەر کراون.

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی ئاژانسی هەواڵی Mezopotamya هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە 17 ڕۆژی ڕابردوودا 18 هەڵمەتی دەستبەسەرکردنیان لە سەنتەری پارێزگا و شارە کوردنشینەکانی تورکیا ئەنجام داوە و لە ئەنجامدا 415 هەڵسووڕاوی سیاسی و مەدەنیی کوردیان دەستبەسەر کردووە و 11 کەس لە دەستبەسەرکراوانیش تا ئەم کاتە بە حوکمی دادوەرەکانی تورکیا زیندانی کراون.

زیاترین دەستبەسەرکردنیش لە 5 پارێزگای دیاربەکر و باتمان و بینگۆڵ و دێرسیم و سێرت بووە. 109 کەس لە 415 دەستبەسەرکراوەکەش هەڵسووڕاوی سەندیکا کرێکارییەکانی تورکیا بوون.

News Code 256

Your Comment

You are replying to: .
captcha