کوردپرێس:
ماڵپەڕی "المستقلە" لە زاری هۆشیار عەبدوڵاوە ڕایگەیاند بەیاننامەکەی ئەم دواییەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و درێژەپێدانی یارییەکە بە دروشمی تایبەت و بە بێ ئاوڕدانەوە لە ئیلتیزاماتی حکوومەت بۆ گەڕاندنەوەی داهات بۆ خەزێنەی حکوومەتی ناوەندی ئەوەش بە نیازی وەرگرتنی پشکی ئاسان بۆ هەرێمی کوردستان دەیسلەمێنێت کە پێشبینیی ئێمە لەبارەی نەبوونی ئیرادە لە چینی باڵادەستی سیاسیی دەسەڵاتداری هەرێمی کوردستان بۆ کۆتاییهێنان بە تاڵان کردنی سامانی هەرێم بە قازانجی بنەماڵە سیاسییەکان ڕاستە.
Your Comment