یاسای قەدەغەی بەکارهێنانی هێماکانی پەکەکە لە وڵاتی ئەڵمانیا پەسەند کرا

بەشی جیهان- پەرلەمانی ئەڵمانیا بە پەسەندکردنی یاسایێک ڕایگەیاند بەکارهێنانی هێماکانی پەکەکە لەو وڵاتە قەدەغەیە.

کوردپرێس:

پەرلەمانی ئەڵمانیا یاسایێکی پەسەند کرد کە بە گوێرەی یاساکە بەکارهێنانی ئاڵا و هێماکانی پەکەکە لەو وڵاتە قەدەغە دەبێت.

ئاژانسی هەواڵی ئەلجەزیرە لەو بارەیەوە ڕایگەیاند بە قەناعەتی یەکێتیی ئەورووپا، پەکەکە دامەزراوەیێکی تیرۆریستییە و پەرلەمانی ئەڵمانیا یاسایێکی پەسەند کرد کە بە گوێرەی یاساکە هەر دامەزراوەیێک لە ڕوانگەی یەکێتیی ئەورووپاوە تیرۆریستی بێت بەکارهنێانی هێماکانیان قەدەغە دەبێت.

پەرلەمانی ئەڵمانیا لە یاسا نوێکەیدا بەکارهێنانی ئاڵا و هێماکانی پەکەکە و چەند دامەزراوەی دیکەی قەدەغە کردووە و هۆکارەکەشی ئەوە بووە کە لایەنگرانی چەند گرووپی جیاوازی بیانی لەو وڵاتە تێکهەڵچوونی توندوتیژانەیان بوو.

شایانی باسە یاسای تێپەڕێندراوی پەرلەمانی ئەڵمانیا پێویستە لە ئەنجومەنی باڵا یان بۆندسراتی ئەڵمانیاش پەسەند بکرێت.

News Code 2524

Your Comment

You are replying to: .
captcha