کوردپرێس:
رۆژی دووشەممە 21ی حوزەیرانی 2021 ماتیۆ تولەر باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق لەگەڵ سێ کەسایەتیی یەکەمی بارزانییەکان دیداری کرد.
باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە کۆبوونەوەی لەگەڵ مەسعوود بارزانی بارودۆخی سیاسی و هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق و مەترسی و تەحەددیاتی بەردەم پرۆسەی سیاسیی عێراقی تاوتوێ کرد.
بارەگای بارزانی لەبارەی ناوەڕۆکی دیدارەکەوە رایگەیاند: "باڵیۆزی ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە بۆ وڵاتەکەی، سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراق بایەخ و گرنگیی تایبەتی هەیە و هەرێمی کوردستانیش نموونەیەکە بۆ سەقامگیری و بوژانەوە لەچاو بەشەکانی دیکەی عێراق".
هەر لەو دیدارەدا هەنگاوەکانی یەکخستن و رێکخستنەوەی پێشمەرگە و چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و، هەروەها دانانی ناوەندەکانی هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هێزەکانی عێراقی بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی تیرۆر بەرز نرخێندرا.
ئاستی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و هەوڵدان بۆ پێشخستنی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و کاریگەرییان لە داهاتووی هەرێمی کوردستان تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.
لە دیداری دووهەمدا بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، باڵيۆزى ئه‌مريكا دووپاتی كرده‌وه، ئەمریکا له هاوبه‌شى و هاريكاریى له‌گه‌ڵ هاوپه‌يمانه‌كان و دۆستانى له عێراق و ناوچه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌گه‌ڵ نێچيرڤان بارزانى هاوڕابووە "تيرۆر و مه‌ترسييه‌كانى داعش له عێراق و ناوچه‌كه هێشتا هه‌ڕه‌شه‌ى جیددى و راسته‌قينه‌ن و هاريكارى و هه‌ماهه‌نگى و به‌رده‌واميى ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌يان پێويستن".
نێچيرڤان بارزانى پابه‌نديى ئه‌مريكاى به به‌رده‌واميى هاريكارى و هاوبه‌شیى له‌گه‌ڵ هاوپه‌يمانه‌كانى له عێراق و ناوچه‌كه به "په‌يامێكى گرنگ و مايه‌ى دڵنيايى له قه‌ڵه‌م دا" و جه‌ختى له خواستى هه‌رێمى كوردستان به بره‌ودانى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مريكا و فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكارى و هاوبه‌شيى نێوانيان كرده‌وه.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه‌دا باڵيۆزى ئەمریکا خۆشحاڵيى خۆى به ده‌رچوونى خولێكى ديكه‌ى زانكۆى ئه‌مريكيى كوردستان له دهۆك نيشاندا و پيرۆزبايى له ده‌رچووان كرد، هه‌روه‌ها پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى له پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و هه‌نگاوه‌كانى يه‌كخستنى پێشمه‌رگه دووپاتكرده‌وه.
به‌رنامه‌ى كارى سه‌ردانى باڵيۆزى ئەمریکا بۆ هه‌رێمى كوردستان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى مه‌ڵبه‌ندێكى كه‌له‌پووریى سريانى، پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و خوێندنى باڵا له هه‌رێمى كوردستان، پێشهاته‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، چەند تەوەرێکی دیکەی كۆبوونه‌كه بوو.
لە دیدارێکی دیکەدا مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە ماتیۆ تولەر، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کرد. لە کۆبوونەوەیاندا کە ڕۆب واڵەر، کۆنسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر ئامادەی بوو، دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق جەختیان لە گرنگیی بەردەوامبوونی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و هاوکاریکردن و پشتیوانیکردنی هێزی پێشمەرگە کردەوە، کە لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئارامی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا دابیندەکرێت.
بەپێی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی هەلومەرجەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق و پێویستیی زەمینەخۆشكردن لەبەردەم هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد کرا كە ماف و خواستی سەرجەم پێكهاتە جیاوازەکانی عێراق دەستەبەر بكات.
Your Comment