سەرۆکی نوێی ئێران: دۆخەکە لە بەرژەوەندیی ئێران دەگۆڕێت

بەشی ئێران- سەرۆکی نوێی ئێران رایگەیاند، ئەو لە ئەنجامی بەشداری کردنی چڕوپڕی هاووڵاتییان لەهەڵبژاردنەکان هاتۆتە پێشەوە و دۆخەکەش لە بەرژەوەندیی ئێرانییەکان دەگۆڕێت.

کوردپرێس:

سەید ئیبراهیم رەئیسی سەرۆکی نوێی ئێران لەمیانی پێشکەش کردنی یەکەم وتاری دوای بردنەوەی هەڵبژاردنەکە رایگەیاند، من لە ئەنجامی بەشداری کردنی چڕوپڕی هاووڵاتییان لەهەڵبژاردنەکان هاتوومەتە پێشەوە و دۆخەکەش لەبەرژەوەندی ئێرانییەکان دەگۆڕێت.

سەرۆکی نوێی ئێران راشیگەیاند، بەشداری زۆری خەڵک لەهەڵبژاردنەکان پەیامێکی دایە جیهان سەرەڕای ئەو هەمو پڕوپاگەندەیەی لەدژمان کرا.

سەرۆکی نوێی ئێران بەڵێنیشیدا دوای دەستبەکاربونی باری ئابوری وڵاتەکەی چاکبکات و دەڵێت، بەشداری خەڵک لەهەڵبژاردنەکان دەرخەری خواستی خەڵکە بۆ گۆڕانکاریی لەدۆخی ئابوریدا.

سەرۆکی نوێی ئێران ئاماژەی بەوەش کرد، کاری لەپێشینەی ئێمە باشترکردنی ژیانی هاوڵاتیانی ئێران و پێکهێنانی سیستمێکی ئیداری دور لەگەندەڵییە، جەختیشیکردەوە، حکومەتی ئایندە تایبەت نابێت بە گروپێکی دیاریکراو لەناو وڵاتدا.

ئایەتوڵڵا رەئیسی راشیگەیاند، سیاسەتی ئەمریکا بۆ دروستکردنی زۆرترین فشار شکستیهێنا و پێویستە بیر لەبژاردەیەکی دیکە بکەنەوە.

هەر لەبارەی سیاسەتی دەرەوە، ئەوەشی راگەیاند کە سیاسەتی دەرەوەی ئێران بە رێککەوتنی ئەتۆمی دەستپێناکات و بەوەش کۆتایی نایەت.

لەبارەی رێککەوتنەکەوە، سەرۆکی نوێی نوێی ئێران ئەوەشی وت کە پشتیوانی گفتوگۆکانی تایبەت بە رێککەوتنی ئەتۆمی دەکات، بەڵام پێویستە داخوازی گەلانی ئێران بەدیبهێنرێت.

News Code 2465

Your Comment

You are replying to: .
captcha