بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەپێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک، عەلی حەمە ساڵح سەرۆکی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان بڵاوی کردەوە: "حکوومەتی هەرێمی کوردستان هیچ پشتیوانیێکی سووتەمەنی ناکات، بۆیە بەرزبوونەوەی نرخی دراو و نرخی نەوت، نرخی بەنزین لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیش بەرزدەکاتەوە."
عەلی حەمەساڵح راشیگەیاند،" دوو رێگا هەیە بۆ چارەسەری کێشەی گرانبوونی بەنزین لە بازاڕەکانی هەرێم، ئەویش یەکەم، کردنەوەی چوار پاڵاوگەکەی هەرێم بەجۆرێک سووتەمەنی بەرهەم بهێنن و حکوومەتیش پشتیوانی بکات لەدابین کردنی سووتەمەنی و دیاری کردنی نرخ، دوەم، گۆڕینی ئۆتۆمبێل لە بەنزینەوە بۆ غازی ئێڵ پی جی.
بەدیدی عەلی حەمە ساڵح ڕێگای دووەم زۆر گرنگە بۆ چارەسەری کێشەی بنەڕەتی بەنزین، نەک بە کۆمپانیای فەیک و لاکۆڵان، ئێستا کۆمپانیای متمانەپێکراو هەیە چۆن ئۆتۆمبێل لە بەنزینەوە دەگۆڕیت بۆ غازی سروشتی.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment