هەوڵێک هەیە بۆ پەلکێش کردنی شەڕێکی نەخوازراو لەنێوان پەکەکە و پێشمەرگە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەوڵێک هەیە بۆ پەلکێش کردنی شەڕێکی نەخوازراو لەنێوان پەکەکە و پێشمەرگە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکى هەرێم ئەمڕۆ هەینی، لە نووسینێکدا کە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک بڵاوی کردۆتەوە نووسیویەتى: "بە داخەوە لە ئێستادا هەوڵێک هەیە بۆ پەڵکێش کردنی شەڕێکی نەخوازراو لە نێوان چەکدارانی پەکەکە و هێزی پێشمەرگە لە خاکی هەرێمی کوردستان، هیوادارم کە ڕوونەدات و ئەو خوێنڕشتنە لێرەوە بوەستێ."

ئاماژەى بەوەش کردووە، بۆچی چەکدارانی پەکەکە تەنها لەو قەوارەیەی هەرێمی کوردستان چالاکییەکانیان چڕ کردۆتەوە کە بە خوێنی هەزاران شەهید بنیاد نراوە و پاساو دەدەن بە تورکیا هێرشیان بکرێتە سەر.

جێگری سەرۆکی هەرێم دەشڵێت: "ئێمە لەگەڵ هاتنی هیچ هێزێکی بێگانە نین کە سنوور و سەروەرییەکانی هەرێمەکەمان ببەزێنێ، لە هەمان کاتیشدا ڕێز لەو پارتە سیاسییانە دەگرین کە لە خاکی هەرێمەکەماندا گیرساوەتنەوە و ڕێگامان داون کار و چالاکی سیاسی ئەنجام بدەن، بەڵام هەرگیز لەگەڵ ئەوە دانین کە ببن بەمایەی شەڕ و ناسەقامگیری و هۆکاری چۆڵ کردن و ماڵوێران کردن و شەهید کردنی دەیان خەڵکی سڤیل لە ناوچەکەدا."

شێخ جەعفەر جەختیش دەکاتەوە کە ئەوەی کە ئێستا ڕوودەدات دڵنیایە پلانی نەیارانی دژ بە نەتەوەی کوردە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2415

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha