بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ هەینی 28ی جۆزەردانی 1400 هاووڵاتییانی ئێرانی لە هەرێمی کوردستان لە بازنە دیاریکراوەکانی کونسوڵخانەکانی ئێران لە هەرێمی کوردستان ئامادە بوون و بەشدارییان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئێراندا کرد.
پڕۆسەی وەرگرتنی دەنگی هاووڵاتییانی ئێرانی لە چەندین بازنە و سندووق لە ناوچە جیاوازەکان لەوان سندووقی گەڕۆکی ژمارە 1 سەرکونسوڵخانەی ئێران لە سلێمانی لە شاری کەلار، سندووقی دانراو لە سەرکونسوڵخانەی ئێران لە سلێمانی، سندووقی دەنگدان لە دهۆک و گەڕۆکی ژمارەی 2 لە سەرکونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچەی داقوقی پارێزگای کەرکووک، بەڕێوە دەچێت و ئامادەبوونی هاووڵاتییانی ئێرانی تا ئەم کاتە درێژەی هەبووە.
بۆ بینینی وێنەکان کرتەبکە لەسەر ئەم لینکە:
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment