کوردپرێس:
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تیی یه‌كێتی، ڕۆژی چوارشەمە 16ی حوزەیرانی 2021 لاهوور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی له شاری سلێمانی پێشوازیكرد له جه‌یمس سۆرنتۆن، كونسوڵی گشتیی بریتانیا له هه‌رێمی كوردستان كه به بۆنه‌ی ماڵئاواییكردن و كۆتایی هاتنی ئه‌ركه‌كه‌ی سه‌ردانی كردبو.
له دیدارێكدا لاهور شێخ جه‌نگی سوپاس و پێزانینی پیشكه‌ش كرد بۆ ئه‌و كار و هه‌نگاوانه‌ی كه له ماوه‌ی مانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌یدا له هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێی كردون و هیوای سه‌ركه‌وتنی له ئه‌ركه‌كانی داهاتویدا بۆ خواست، دواتر به ئاماده‌بونی د. سۆران جه‌مال تاهیر، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی بیروڕا ئاڵوگۆڕ كرا ده‌رباره‌ی بارودۆخی سیاسی و ئه‌منی و ئابوریی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه و هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوی عێراق.
لاهور شێخ جه‌نگی جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر پێویستیی گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنه‌كانی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ی كه بونه‌ته مایه‌ی به‌رده‌وامی كێشه و قه‌یرانه‌كان، ئه‌ویش له ڕێگه‌ی ڕه‌خساندنی دیالۆگی نیشتمانیی و بنیاتنه‌ر و كۆتاییهێنان به ناكۆكییه سیاسییه‌كان له نێوان هه‌مو لایهنهكانهكان.
هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی سیاسه‌ته ڕاست و دروسته‌كه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی دوپاتكرده‌وه به ئاڕاسته‌ی به‌غدا و گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن له نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدڕاڵ و په‌نابردنه به‌ر ده‌ستور و ڕایگه‌یاند، "ئه‌و رێككه‌وتنه ده‌ره‌نجامی فشار و پێداگریی و هاندانی هه‌ردولا و سه‌ردان و كۆبونه‌وه‌كانمان بو له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی لایه‌نه‌كان له به‌غدا، كه خۆشبه‌ختانه له ئێستادا ئاماژه‌كانی جێبه‌جێكردن و پابه‌ندییه‌كان به ڕێككه‌وتنه‌كه به‌ده‌رده‌كه‌ون".
لاهور شێخ جه‌نگی وتیشی، "یه‌كێك له گرنگترین ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ش دوای دابینكردنی ته‌واوی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه، مه‌سه‌له‌ی پاشه‌كه‌وت و لێبڕینی موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمه كه ده‌بێت كۆتایی پێبهێندرێت".
لاهوور شێخ جه‌نگی به گرنگییه‌وه باسی له چاكسازیی و یه‌كگرتنه‌وه‌ی ھێزی پێشمه‌رگه كرد و ئاماده‌یی و پشتیوانیی یه‌كێتیی دوپاتكرده‌وه بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه، هاوكات پێزانینی پێشكه‌ش به تیمی سه‌ربازیی بریتانیا كرد له‌نێو هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نیوده‌وڵه‌تی كه ڕۆڵی گرنگیان بینیوه له‌و پرۆسه‌یه‌دا.
له به‌شێكی تری دیداره‌كه‌دا لاهور شێخ جه‌نگی ئاماژه‌ی به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوی عێراق كرد و جه‌ختی له گرنگی و چاره‌نوسسازی پرۆسه‌كه كرده‌وه بۆ ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری و چاكسازیی و به‌دیهێنانی ئامانجه‌كان، داوای یه‌كڕیزیی و یه‌كده‌نگیی سه‌رجه‌م لایه‌نه كوردستانییه‌كانی كرد كه بێنه ژێر چه‌تری هاوپه‌یمانی كوردستان و ڕاشیگه‌یاند، "به‌یه‌كه‌وه ده‌توانین پێگه‌ی كورد له به‌غدا و پارله‌مانی عێراق به‌هێز بكه‌ین".
لای خۆیه‌وه جه‌یمس سۆرنتۆن، سوپاسی هه‌ڵوێست و پشتیوانییه به‌رده‌وامه‌كانی لاهور شێخ جه‌نگی و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی كرد و داوای ئاشتی و ته‌بایی و یه‌كڕیزی بۆ سه‌رجه‌م لایه‌نه كوردستانییه‌كان كرد و هیوای خواست هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام له گه‌شه‌كردن و پێشكه‌وتندا بێت.
Your Comment