کوردپرێس:
لیوا یه‌حیا ره‌سوول وته‌بێژی فه‌رمانده‌يى گشتی هێزه چه‌كداره‌كان رایگه‌یاند، جموجۆڵی دیپلۆماسی له‌ئاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و دیپلۆماسیه‌تی عێراقی سه‌باره‌ت به ده‌ستدرێژییه به‌رده‌وامه‌كانی توركیا له ناو خاكی عێراق ده‌ستی پێكردووه.
وتیشی،" ده‌ستوری عێراق باس له رێزگرتن له به‌ها و سه‌روه‌ری وڵاتانی دیكه ده‌كات و پێویسته به‌هه‌مان شێوه وڵاتانی دیكه رێز له‌سه‌روه‌ری خاكه‌كه‌ی بگرن، به‌هه‌مو جۆرێكیش به‌كارهێنانی خاكی عێراق وه‌ك گۆڕه‌پانێك بۆ هێرشكردنه سه‌ر وڵاتانی دراوسێ ره‌تده‌كه‌ینه‌وه، پێویستیشه توركیا سه‌روه‌ری عێراق له‌به‌رچاو بگرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌ركاتێك توركیا هه‌ستی به‌نیگه‌رانی و هێرشی سه‌ربازی كرد له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ی له‌ناوچه سنوریه‌كانی عێراقه‌وه، پێویسته له‌وكاته‌دا زانیاری بدات به عێراق بۆئه‌وه‌ی ئێمه ئه‌و كاره له‌ئه‌ستۆ بگرین نه‌ك خۆی ده‌ستدرێژی ئه‌نجامبدات".
رۆژی 23ی (نیسان/4)ی 2021، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆكی توركیا ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازیی بۆ هێرشی ئاسمانی و زه‌مینی دژی پارتی كرێكارانی كوردستان رایگه‌یاند و ئاشكراشیكرد، شوێنه‌ی جێبه‌جێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه هه‌رێمی كوردستانه.
دوای ده‌ستپێكردنی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه، هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل "هه‌په‌گه" رایگه‌یاند، له‌چوارچێوه‌ی هێرشه‌كانی توركیا، هه‌ڵمه‌تی شۆرشگێڕی "هه‌ڵۆكانی زاگرۆس"یان له‌دژی سوپای ئه‌و وڵاته ده‌ستپێكردوه.
له‌ناوه‌ڕاستی مانگی (حوزه‌یران/6)ی 2020ه‌وه، توركیا هێرشی ئاسمانی و زه‌مینی بۆ سه‌ر ناوچه سنوریه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی به‌چڕی ده‌ستپێكردوه و له تا ئێستاش به به‌رده‌وامی روبه‌ڕوبونه‌وه له‌نێوان گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان و سوپای توركیا ڕوو ده‌دات.
Your Comment