بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاراز شێخ جەنگی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە نووسینێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی بەناونیشانی "حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێم بۆ ڕێک ناکەون" بڵاویکردەوە: "حکوومەتی بەغدا و حکوومەتی هەرێم هەریەک بەزمانێک قسە ئەکات، ئەویان بە عەرەبی و ئەمانی لای خۆشمان بە کوردی، بۆیە وادەردەکەوێت کەسیان لەوی تر تێ ناگەن و هەریەک بەئاوازێک دەخوێنن بۆیە ناگەن بە ئەنجامێکی باش".
ئاماژەی بەوەش کردوە، هیوادارە کە هەریەکە زمانی ئەوی تر فێر بێت تاوەکوو بگەنە ئەنجام و هیوا بگەڕێنەوە بۆ هاوڵاتیان.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵ لەبارەی یاسای بودجەی ساڵی 2021ەوە گەیشتونەتە رێککەوتن و پشکی هەرێمی کوردستان 12.67% دیاری کراوە لە بەرامبەردا دەبێت هەرێم نیوەی داهاتە نانەوتییەکان و 250.000 نەوت بداتە بەغدا، بەڵام تا ئێستا رێککەوتنەکە نەچوەتە بواری جێبەجێ کردنەوە و هیچ بڕە پارەیەک بۆ هەرێم لە بەغداوە نەهاتووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment