حکوومەتی هەرێم و بەغدا هەریەک بەئاوازێک دەخوێنن، ناگەن بە ئەنجامێکی باش

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی رایگەیاند، حکوومەتی بەغدا و حکوومەتی هەرێم هەریەک بەزمانێک قسە ئەکات و وادەردەکەوێت کەسیان لەوی تر تێ ناگەن بۆیە ناگەن بە ئەنجامێکی باش.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاراز شێخ جەنگی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە نووسینێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی بەناونیشانی "حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێم بۆ ڕێک ناکەون" بڵاویکردەوە: "حکوومەتی بەغدا و حکوومەتی هەرێم هەریەک بەزمانێک قسە ئەکات، ئەویان بە عەرەبی و ئەمانی لای خۆشمان بە کوردی، بۆیە وادەردەکەوێت کەسیان لەوی تر تێ ناگەن و هەریەک بەئاوازێک دەخوێنن بۆیە ناگەن بە ئەنجامێکی باش".

ئاماژەی بەوەش کردوە، هیوادارە کە هەریەکە زمانی ئەوی تر فێر بێت تاوەکوو بگەنە ئەنجام و هیوا بگەڕێنەوە بۆ هاوڵاتیان.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵ لەبارەی یاسای بودجەی ساڵی 2021ەوە گەیشتونەتە رێککەوتن و پشکی هەرێمی کوردستان 12.67% دیاری کراوە لە بەرامبەردا دەبێت هەرێم نیوەی داهاتە نانەوتییەکان و 250.000 نەوت بداتە بەغدا، بەڵام تا ئێستا رێککەوتنەکە نەچوەتە بواری جێبەجێ کردنەوە و هیچ بڕە پارەیەک بۆ هەرێم لە بەغداوە نەهاتووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2365

Your Comment

You are replying to: .
captcha