لە ماوەی 6 مانگدا لە گومرگی ئیبراهیم خەلیل  نزیکەی ‎2 هەزار تۆن خۆراک و کاڵای ماوەبەسەرچوو لەنێو براون

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- گوتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل رایگەیاند، لە ماوەی 6 مانگی رابردوودا نزیکەی 2000 تۆن خۆراک و کاڵا لە دەروازەکە پەسند نەکراون، لەناوبراون و بەشێکیشی گەڕێندراوەتەوە.

کامی کەمال، گوتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل راگەیاندووە: له‌ 6 مانگدا بەگشتی 1992 تۆن و 209 کیلۆگرام که‌ره‌سته‌ى جۆراوجۆر له‌ تاقیگه‌ و ليژنە پەیوەندیدارەکانی کۆمه‌ڵگەى ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تیى ئیبراهیم خه‌لیل پەسند نەکراون و به‌شێکیان گەڕێندراونه‌ته‌وە، 59 تۆن و 891 کیلۆگرامیش لەنێوبراون، کە زۆربەیان بابەتەکانی تەندروستی و خۆراک و خواردنەوە بووە".

گوتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل، هۆکاری پەسندنەکردنی خۆراک و کاڵاکانی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی "لەگه‌ڵ رێنماییه‌کانى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان نه‌گونجاون".

کامی کەمال ئەوەشی بۆ رووداو روونکردەوە "که‌ره‌سته‌کانی لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل لە ماوەی مانگی رابردوودا رەت کراونەتەوە بەگشتی پێکهاتوون له‌ که‌لوپه‌لى ته‌ندروستى، خواردن و خواردنه‌وه‌، ڤێتێرنەر، کشتوکاڵ، بیناسازی و هتد".

سەرچاوە: نوچەنێت

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2362

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha