كاروانێكی هاوپەیمانان لەسەر ڕێگەی سەرەكیی شاری ناسریە كرایە ئامانج

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمشەوی یەكشەممە لە ڕێگەی مینێكی چێندراوەوە كاروانێكی گواستنەوەی كەلوپەلی هێزەكانی هاوپەیمانان لە باشووری عێراق كرایە ئامانج.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە سێ كەس بە هۆی تەقینەوەی مینێكی چێندراوەوە لەسەر ڕێگەی كاروانێكی هاوپەیمانان بریندار بوون، كە دووانیان هاووڵاتی عێراقین و ئەوی تری بیانییە.

مینە چێندراوەكە لەسەر ڕێگەی سەرەكیی شاری ناسریەی سەر بە پارێزگای زی قاری باشووری عێراق داندرابووەوە و كاروانێكی سەر بە هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی شەڕی دژی داعشی كردە ئامانج.

ئەمەش یەكەم تەقینەوەی لەم جۆرە نییە، بەڵكوو لە سەرەتای ئەمساڵەوە بە شێوەیێكی ڕۆژانە و بەردەوام هێرش بۆ سەر هێزەكانی هاوپەیمانان و كاروانی گواستنەوەی پێداویستییەكانیان ئەنجام دەدرێت، بەڵام هێرشەكان بە دەگمەن زیانی گیانیان لێ دەكەوێتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2361

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha