کونسوڵگەریی ئێران لە سلێمانی: چەند سندوقێکی جێگیر و هەندێک گەڕۆکیش ئامادە کراون بۆ دەنگدانی ئێرانییەکان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌ركونسوڵگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیانی خۆی لە پارێزگاکە دەکاتەوە کە چەند سندوقێکی جێگیر و هەندێکی گەڕۆکیش ئامادەکراون تاوەکو بتوانن دەنگی خۆیان بدەن بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران. 

کوردپرێس:

لە ئاگادارییێکدا سه‌ركونسوڵگه‌ریی كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ سلێمانی "ئاگاداری هاونیشتیمانیانی خۆشه‌ویستی دانیشتووی پارێزگاكانی سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و راپه‌رین ده‌كاته‌وه‌ كه‌ سیازده‌یه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سنوری ئه‌م سه‌ركونسوڵگه‌ریه‌دا له‌ ڕۆژی هه‌ینی به‌رواری 28ی خوردادی 1400 كۆچی-هه‌تاوی به‌رامبه‌ر به‌ 18ی حوزه‌یرانی 2021ی زاینی هاوكات له‌گه‌ڵ ته‌واوی وڵات دا له‌ شاره‌كانی سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه‌ و كه‌لار به‌ڕێوه‌ده‌چێت."

داواش لە "هه‌موو هاوڵاتییێكی ئێرانی كه‌ ته‌مه‌نیان لانی كه‌م 18 ساڵ بێت و دیاری كراوی له‌ 28/03/1382 و پێشتر له‌ دایك بووبێتن، به‌ خستنه‌ڕووی شناسنامه‌ یاخود پاسپۆرت مافی به‌شداری كردن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانیان ده‌بێت."

داوا له‌ "هاونیشتیمانییانی ئێرانی ده‌كه‌ین به‌ ره‌چاوكردنی گشت پرۆتۆكۆله‌ ته‌ندروستیه‌كانی وه‌ك پۆشینی ده‌مامك و ره‌چاوكردنی دووری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان ئاماده‌ بن و لانی كه‌م پێنوسێكی خۆیان پێ بێت."

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، ناوه‌نده‌كان و كاتژمێره‌كانی ده‌نگدانی هاونیشتیمانیانی ئازیزی ئێرانی له‌ سنوری سه‌ركونسوڵگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه‌یه‌:

  1. سندوقی دانراو له‌ بینای سه‌ركونسوڵگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له‌به‌ ناونیشانی: سلێمانی – جاده‌ی 60 مه‌تری- به‌رامبه‌ر به‌نزینخانه‌ی بینایی- به‌ختیاری تازه‌- كۆڵانی 41 ژماره‌ 80- له‌ كاتژمێر 8ی سه‌رله‌به‌یانی تاكو 6ی سه‌رله‌ ئێواره‌.

2- ئاماده‌بوونی سه‌ندوقی گه‌ڕۆك له‌ شاری كه‌لار به‌ ناونیشانی شه‌قامی سه‌ره‌كی كه‌لار-به‌رامبه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی كه‌لار- قوتابخانه‌ی ئه‌ڵوه‌ن- كاتژمێر 8ی سه‌رله‌به‌یانی تاكو 11ی پێش نیوه‌ڕۆ.

3- ئاماده‌بوونی سه‌ندوقی گه‌ڕۆك له‌ شاری كه‌لار به‌ ناونیشانی قوتابخانه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی كچان له‌ سه‌رو فه‌رمانگه‌ی قایمقامیه‌تی هه‌ڵه‌بجه‌- كاتژمێر 2ی سه‌رله‌ئێواره‌ تاكو 5ی ئێواره‌.

News Code 2359

Your Comment

You are replying to: .
captcha