نێچیرڤان بارزانی  سەردانی ئیمارات دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەتای هەفتەی داهاتوو سەردانی ئیمارات دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تۆڕی میدیایی ڕووداو بڵاوی کردەوە بڕیارە رۆژی شەممە 12-6-2021 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر بانگهێشتی فەرمی شێخ محەممەد بن زائید ئال نەهیان جێنشینی ئەبووزەبی بچێتە وڵاتی ئیمارات و لەگەڵ شازادەی جێنشینی ئیمارات کۆ دەبێتەوە.

پێشتر لە رۆژی‌ 03-05-2021 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیی له‌ ئه‌حمه‌د ئیبراهیم ئه‌لزاری، كۆنسوڵى گشتیی میرنشینی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی - ئیمارات كرد.

لەدیدارەکەدا كۆنسوڵی گشتیی ئیمارات بانگهێشتنامه‌يێكى شێخ محه‌ممه‌د بن زاید ئال نه‌هيان، جێنشینی ئه‌بووزه‌بی و جێگری فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه‌ چه‌كداره‌كانی، بۆ سه‌ردانى ئيمارات، راده‌ستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد.

کۆدی هەواڵێر: 60113

News Code 2323

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha