بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تۆڕی میدیایی ڕووداو بڵاوی کردەوە بڕیارە رۆژی شەممە 12-6-2021 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر بانگهێشتی فەرمی شێخ محەممەد بن زائید ئال نەهیان جێنشینی ئەبووزەبی بچێتە وڵاتی ئیمارات و لەگەڵ شازادەی جێنشینی ئیمارات کۆ دەبێتەوە.
پێشتر لە رۆژی 03-05-2021 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیی له ئه‌حمه‌د ئیبراهیم ئه‌لزاری، كۆنسوڵى گشتیی میرنشینی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی - ئیمارات كرد.
لەدیدارەکەدا كۆنسوڵی گشتیی ئیمارات بانگهێشتنامهيێكى شێخ محه‌ممه‌د بن زاید ئال نههيان، جێنشینی ئه‌بووزه‌بی و جێگری فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه چه‌كداره‌كانی، بۆ سه‌ردانى ئيمارات، راده‌ستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد.
کۆدی هەواڵێر: 60113
Your Comment