بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رەشاد گەڵاڵی لیپرسراوی کۆمیتەی مەخمووری یەکێتی بە ئێن ئاڕتی راگەیاندووە، بۆردوومانەکە لە پارکێکی منداڵانی داوە و بەوهۆیەشەوە، سێ کەس گیانیان لەدەست داوە و دوانی دیکەش بریندار بوون کە دۆخی تەندروستییان خراپە.
کەمپی مەخموور دەکەوێتە نزیک شارۆچکەی مەخمووری سەر بە پارێزگای نەیەنەوایەە، لەساڵی ١٩٩٤ەوە ژمارەیێک خێزانی کوردی کوردستانی تورکیا لەوکەمپەدا دەژین کە ئۆپزسیۆنی دەوڵەتی تورکیان، ژمارەی دانیشتوانەکەشی بە ١٢ هەزار کەس مەزەنەدە دەکرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment