مەسعوود بارزانی و مستەفا کازمی پەیوەندییێکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی بارەگای بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکرات پەیوەندییێکی تەلەفۆنیی لە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە پێگەیشت.

لە ڕاگەیەنراوێکدا بارەگای بارزانی (شەممە 5ی حوزەیرانی 2021) ڕایگەیاند، ئێوارەی ڕۆژی شەممە مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیوەندییێکی تەلەفۆنیی لە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پێگەیشت.

ئاماژەی بەوەش کردووە، لە پەیوەندییەکەدا سەرۆکی وەزیرانی عێراق، هێرشی چەکدارانی پەکەکەی بۆ سەر هێزی پێشمەرگە شەرمەزار کرد و پرسە و سەرەخۆشیی خۆی بە بارزانی گەیاندووە.

ئەوەش هاتووە، "هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرنگیی بەردەوام بوونی هەماهەنگیی لە نێوان پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان، لە پێناو پاراستنی سنوورەکان و گەڕاندنەوەی سەقامگیریی بۆ ئەو ناوچانە و ڕێگری کردن لە هەر دەستوەردانێک".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2265

Your Comment

You are replying to: .
captcha