بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەم پارتی رۆژی دووشەممە، ۲۸ی نیسانی ۲۰۲۵ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، لەبارەی تەندروستیی ئەحمەد تورک، سەرۆکی لەکارلادراوی شارەوانیی مێردین رایگەیاند: ''قۆناخی چارەسەری کیمیایی بەسەرکەوتوویی تێپەڕاند. ئێستا دەستی بە چارەسەری تیشکی کردووە".
پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان هەروەها نووسیویەتی: ''باوەڕی تەواومان وایە، لە ماوەیێکی نزیکدا دەگەڕێتەوە و دەست بە کار و چالاکییەکانی لە پێناوی ئاشتی دەکاتەوە".
نووسینگەی ڕاگەیاندنی دەم پارتی ڕۆژی دووشەممە، ۲۱ی نیسانی ۲۰۲۵ بڵاویکردەوە، ئەحمەد تورک سەرۆکی لەکارلادراوی گەورەشارەوانیی مێردین تەندروستیی تێکچووە.
بە گوێرەی ئەو هەواڵانەی لە میدیای تورکیا بڵاو کرابوونەوە، ئەحمەد تورک دوای ئەوەی تەندروستیی تێکچووە، ڕەوانەی نەخۆشخانەیێکی ئەنقەرە کراوە.
Your Comment