ئەحمەد شەرع سەردانی سعوودیە دەکات

سەرۆکی قۆناخى ڕاگوزەری سووریا بڕیارە یەکەمین سەردانی بۆ دەرەوەی وڵات ئەنجام بدات و لەگەڵ محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعوودیە کۆ دەبێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تۆڕی هەواڵی سکای نیووز، لە زاری سەرچاوەیێکی ئاگاداری سعوودییەوە بڵاویکردەوە: "ئەحمەد شەرع سەرۆکی قۆناخى ڕاگوزەری سووریا ئەمڕۆ یەکشەممە بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە سعوودییە".

ئاماژەی بەوەش کرد، "ئەحمەد شەرع لە میانەی سەردانەکەی بۆ سعوودییە لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە و  محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعوودیە کۆ دەبێتەوە".

ئەوە لەکاتێکدایە حەسەن عەبدولغەنی، وتەبێژی بەشی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی سووریا ڕۆژی چوارشەممە ڕابردوو، دەستنیشان کردنی ئەحمەد شەرعی وەک سەرۆک کۆمارى سووریا بۆ قۆناخى ڕاگوزەر ڕاگەیاند و سەلمان بن عەبدولعەزیز ئال سعوود، شای سعوودیە و محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعوودیە بەو بۆنەیەوە پیرۆزباییان لە ئەحمەد شەرع کرد.

News ID 224816

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha