کوردپرێس:
ڕۆژی چوارشەممە 2/6/2021، عەمید عوسمان محەمەد، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هۆشیاریی نیشتمانی لە وەزارەتی پێشمەرگە، بە باس نیوزی ڕاگەیاند: "ئێستا هەر چوار ژووری هاوئاهەنگیی هاوبەش لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق لە خانەقین، كەركووك، مەخموور و مووسڵ دەستبەكار بوون و كەوتونەتە كاری خۆیان".
ناوبراو گوتیشی: "قۆناغی یەكەم ئەوەیە، كە ئێستا ئەو ژوورانە كراونەتەوە و پرۆسەكە سەركەوتوانە بووە و بۆ قۆناغی دووەم، چاوەڕوانی ئەوە دەكرێ كە هەنگاوی دیكە بهاوێژرێت و پێشنیار هەیە كە هێزی هاوبەشی نێوان پێشمەرگە و سوپای حێراق دروست بكرێت، دواتریش ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەو ناوچانەی كە پێویستە و بۆشایی ئەمنییان لێییە، بكرێن"
Your Comment