بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هیوا گەیلانی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی، ئەمڕۆ یەکشەممە لە لێدوانێکدا بە میدیای حزبەکەی ڕاگەیاندووە "لە چەند رۆژی داهاتوودا پارتی و یەکێتی لەسەر ئاستی باڵا کۆ دەبنەوە، مەکتەبی سیاسی هەردوولا بۆ ئەم مەبەستە ئامادەکارییەکانیان تەواوکردووە، ئەوەی ماوەتەوە دیاری کردنی ڕۆژی کۆبوونەوەیە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، چەندین دۆسیە هەن پارتی و یەکێتی گفتگوگۆی لەبارەوە دەکەن، بە تایبەت دوای ئەوەی لە دوایین کۆبوونەوەدا بڕیاریاندا لە رێگەی کەسانی تایبەتمەندەوە کێشەکان دیاریبکەن و چارەسەری گونجاوی بۆ بدۆزنەوە.
بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی ناوخۆی هەرێم و پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی حکوومەتی خۆجێی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم تاوتوێ بکرێن.
Your Comment