داوا لە حکوومەتی عێراق دەکەین بەردەوام بێت لە هەوڵەکانی بۆ پەسەندکردنی داواکاریی مامۆستایانی هەرێم

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی رایگه‌یاند، لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ ئەو خۆپیشاندان و بایكۆته‌ دەکەین کە مامۆستایان لە پارێزگای سلێمانی ئەنجامی دەدەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەممار حەکیم له‌ په‌یامێكدا له‌ پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "X" باسی له‌وه ‌كردوه‌: "ئێمە لە نزیکەوە بەدواداچون بۆ ئەو خۆپیشاندان و بایكۆته‌ دەکەین کە مامۆستایان لە پارێزگای سلێمانی ئەنجامی دەدەن، هەروەک هاودەنگی خۆمان لەگەڵیان رادەگەیەنین، داوا لە حکوومەتی هەرێم دەکەین کە شایستەی خۆیان پێ بدەن و گرنگی بەم توێژە گرنگە بدەن".

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه‌، "دادپەروەرانە نییە بۆ ئەوان ئازارەکان بەبێ چارەسەر بەردەوام بن، هەروەها داوا لە حکوومەتی فیدڕاڵی دەکەین بەردەوام بێت لە هەوڵەکانی بۆ پەسەندکردنی داواکارییەکانیان و بەدواداچوون بۆ دۆسیەکەیان لەگەڵ حکوومەتی هەرێم، هەروەها دەرفەتەکە دەقۆزینەوە بۆ داکۆکی کردن لە مافی مامۆستایانی ره‌سافه‌ لە بەغدا".

News Code 222588

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha