ئەمریکا لە سووریا درۆنێکی تورکیای کردە ئامانج

بەشی جیهان-  شەوی ڕابردوو هێزەکانی ئه‌مریكا  درۆنێكی توركییان له‌ حه‌سه‌كه‌ له‌ ئاسمانی سووریا خستۆته‌ خواره‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لەبارەی ڕووداوەکەوە ڕایگه‌یاند: به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی درۆنێكی توركیا له‌ هێزه‌كانمان له‌ ئاسمانی سووریا، بڕیارمان دا درۆنه‌كه‌ بخه‌ینه‌ خواره‌وه‌.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ هاوتا توركییه‌كه‌ی له‌سه‌ر خستنه‌خواره‌وه‌ی درۆنه‌كه‌ قسه‌ی كردووه‌.

به‌گوێره‌ی ئاژانسی ئه‌سۆشه‌یتد پرێس كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ درۆنه‌ توركییه‌كه‌ له‌ نزیک پارێزگای حه‌سه‌كه‌ له‌ باكوری رۆژهه‌ڵاتی سووریا بووه‌، هه‌روه‌ها درۆنه‌كه‌ پێش ئه‌وه‌ی بخرێته‌ خواره‌وه‌ بۆردوومانی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی پارێزگاكه‌ی كردووه‌
.

News Code 222259

Your Comment

You are replying to: .
captcha