تاڵەبانی و بارزانی لەژێر گوشاری ئەمریکا ئاشت بوونەوە

بەشی جیهان-  ئاژانسی ڕۆیترز نووسیی: گەڕانەوەی تیمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بەهۆی گوشاری ئەمریکاوە بوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تیمی وه‌زاریی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان به‌ سه‌رۆکایه‌تیی قوباد تاڵه‌بانی پاش چەند مانگ ناکۆکی و گرژی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادەیی خۆیان بۆ بەشداری کردن لە کۆبوونەوەکانی کابینەی هەرێمی کوردستان نیشان دا.

هەردوو پارتی دەسەڵاتداری هەرێمی کوردستان ماوەی چەند مانگێکە لەسەر هەندێک بابەت هێرشی زارەکی و میدیایی دژی یەکتریان ئەنجام ئەدا، بەڵام دوای ئەوەی باربارا لیف یاریدەدەری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی دوو لایەن کۆ بوویەوە، پەیوەندییەکانی ئەو دوو لایەنە ناکۆکە دەستی پێکردەوە.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیترز ئیدیعای ئەوەی کردووە کە گرژیی نێوان ئەم دوو لایەنە هێڵی سووری ڕۆژئاوا و بەتایبەت ئەمریکایە. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی لەژێر گوشاری ڕۆژئاوا و بەتایبەت ئەمریکا ڕووی داوە.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیترز ڕاشیگەیاندووە، یەکێک لە دەرئەنجامەکانی گرژیی نێوان هەردوو حزبی دەسەڵاتدار لە هەرێمی کوردستان، زیانگەیاندن بە ژیانی خەڵکی مەدەنیی ئەم هەرێمەیە.

News Code 221453

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha