کورد خۆی ڕادەستی دەسەڵاتی خۆسەپێن ناکان

سیاسەتمەداری کورد ڕایگەیاند: دەسەڵاتی سیاسی دەیەوێت بە زیندانی کردن، کورد بترسێنێت  بەڵام ئەوان خۆیان رادەستی ئەو سیاسەتە ناکەن.

ئەحمەد تورک، سیاسەتمەداری دێرینی کوردی تورکیا لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەری پارتی چەپی سەوز لە شاری عەنتاب ڕایگەیاند:  "سەلاحەدین دەمیرتاش، گوڵتن کیشاناک، سەباحەت تونجەل، فیگەن یوکسەکداغ و چەندین هاوڕێی ترمان زیندانی کراون. هەموویان لە ئەنجامی ئەو سیاسەتە ڕوودەدەن و دەیانەوێت کورد چاوترسێن بکەن."
ئاماژەی بەوەش کرد، دەسەڵاتی سیاسی بە ڕەتکردنەوەی زمان و ناسنامەی کورد دەیەوێت درێژە بە حوکمڕانی خۆی بدات. ئەحمەد تورک جەختی لەوە کردەوە  کە پارتی داد و گەشەپێدان لەم هەڵبژاردنەدا لە دەسەڵات دەردەکەن و دەست بە پرۆسەیەکی دیموکراسی دەکەن.

News Code 221432

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha