قەزای هەیمانە؛ کوردستانی چکۆلە لە ئانادۆڵۆی ناوەڕاست

هەیمانە قەزایەکی کۆنە کە ٧٢ کم لە باشووری پایتەختی تورکیا دوورە و بەشێکە لە پارێزگای ئەنقەرە.

 لە ئێستادا نزیکەی ٥٠ هەزار هاوڵاتی کورد لەم ناوچەیەدا دەژین، کە خەڵکی ڕەسەن و دانیشتووی کۆنی ئەم ناوچەیەن نەک کۆچبەر.

 کوردەکانی هەیمانە بە شێوەزارێکی تایبەتی زاراوەی کوردی کرمانجی بە ناوی شێخ بزنی (Şêxbizinî) قسە دەکەن.

 ژمارەیەکیان لە سەرەتای سەدەی ١٦ لە بەشێک لە کوردستانی عێراقەوە کۆچیان کردووە بۆ ئێران و لە ناوچەی کرماشان نیشتەجێ بوون.

 دوای ئەو شەڕەی لە نێوان ئێران و عوسمانییەکاندا ڕوویدا، بە هۆی فشارە ئایینی و مەزهەبییەکان و هەروەها بە هۆکاری سیاسی و ئابوورییەوە ڕوویان لە ئانادۆڵۆی ناوەڕاست کرد و کۆچکردنیان لە نێوان ساڵانی ١٥١٤ بۆ ١٥١٦ کۆتایی هات.

 کوردانی هەیمانە زیاتر لە ناوچەی بەڵچیک هێسار دەژین و لە بەرزاییەکانی هەیمانە ٣٠ گوندی بەتەواوێتی کوردن. ئەم کوردانە هێشتا لە تورکیا بەرەنگاری سیاسەتی ئاسمیلە کردن دەبنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا زۆربەی نەوەی گەنج لە شارەکانی تورکیا دەژین و منداڵان چیتر بە زمانی کوردی قسە ناکەن.

 لێکۆڵینەوەی ئەکادیمی زۆر لەلایەن توێژەرانی بیانیەوە سەبارەت بە کوردانی هەیمانە ئەنجام دراوە و هەندێکیان تەمەنی کوردانی هەیمانە پێش جەنگی چالداران دەخەمڵێنن.

 لە هەڵبژاردنەکانی هەفتەی داهاتووی تورکیادا دا کوردانی هەیمانە بە شێوەیەکی بەرفراوان پشتیوانی خۆیان بۆ پارتی چەپی سەوز نیشان دا کە پارتی بەدیلی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) دێتە ئەژمار.

Navçeya Haymana di derbarê gelheyê de cihekî kozmopolît e û Kurd û Tirkmen di navçeyê de dijîn. Bi hêjmareke zêde Kurd li vê navçeyê dijîn û 78 niştecîbûnên navçeyê Kurd tê de dijîn.

News Code 221405

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha