دەستەبەر کردنی ئاسایشی سەرمایەدانان ئامانجی سەرەکیی سەردانی ئێمەیە بۆ کوردستان

بەشی ئێران- سەرۆکی دەزگای دادی ئێران ڕایگەیاند دامەزراندن، گەشەپێدانی ئابووری و ئاسایشی سەرمایەدانیان نیگەرانی گرنگی خەڵکی کوردستانن، بۆیە دەستەبەر کردنی ئاسایشی سەرمایەدانان ئامانجی سەرەکیی سەردانی ئێمەیە بۆ کوردستان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، غوڵامحسێن موحسینی ئیژەیی، لەسەرەتای سەردانەکەیدا بۆ پارێزگای کوردستان لە فڕۆکەخانەی سنە، وتی: سوپاسی خودا دەکەم کە توانیومە سەردانی ئەم ناوچە سەرسەوزە بکەم کە خاوەنی خەڵکێکی دڵسۆز و پاک و خاوێنە، خەڵکێکی خاوەن فەرهەنگ و هونەر و ئەدەب کە لە هەر چواردا دەیەی ڕابردووی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیدا بە دڵسۆزی و بە ڕۆحی بەزەیی و پێکەوەژیانەوە ژیاون.

ناوبراو ئاماژەی بەمەش دا: یەکێک له ئامانجەکانی ئەم گەشتهی ئەمڕۆمان ئەوەیە کە لە ئاستی تواناماندا خزمەتی ئەم خەڵکە باشە بکەین و سەردانی چەند بشێک لە دەزگای دادی کوردستان بکەم و کێشەکان ببینم و چارەسەریان بکەین.

سەرۆکی دەزگای دادی ئێران ڕاشیگەیاند: چەند پرسێک لە کوردستاندا هەن، بەتایبەت لە بواری ئابوورییەوە، کە لە ساڵی ڕاگرتنی هەڵاوسان و گەشەی ئابووریدا دەبێت لە ئاستی تواناماندا بە یارمەتیی ئەنجومەنی نوێنەران و دەوڵەت چارەسەریان بکەین.

موحسینی ئیژەیی درێژەی دا: هەوڵ دەدەین لەم سەفەرەدا تا دەتوانین لەگەڵ خەڵک دابنیشین و لە نزیکەوە پێشنیار و ڕەخنە و کێشەکانیان چارەسەر بکەین.

News Code 221366

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha