دۆخی نالەباری گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب

بەشی جیهان- ناوەندیی ڕاگەیاندنی ڕۆژاوا لەبارەی پاشهاتەکانی نەبوونی خزمەتگوزاریی تەندروستی و سەرچاوەکانی خۆراک لە دوو ناوچەی کوردنشینی شاری حەلەب لە سووریا هۆشداری دا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێسی، گۆڤاری نیوعەرەب و ناوەندی لێکۆڵینەوەی ڕۆژاڤا باسیان لە کەمیی سەرچاوەی خۆراک لە ناوچە کوردنشینەکانی شاری حەلەبی سووریا کردووە.

گۆڤاری نیوعەرەب ئاشکرای کرد کە نەبوونی سەرچاوەی خۆراک لە دوو گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیەی شاری حەلەب بە هۆی دەست پێڕانەگەیشتنی دانیشتوانی ئەم دوو ناوچەیە بە ناوچەکانی دیکەی شار و دەوروبەری ڕووی داوە. ئەم گۆڤارە ڕاشیگەیاند ئەم دوو ناوچەیەی لە لایەن هێزەکانی حکوومەتەوە گەمارۆ دراون ئەوەش بە هۆی پاڵپشتی کردنیان بۆ ئیدارەی خۆسەری کورد لە باکووری سووریا.

هەروەها جیمی پارکس توێژەر لە ناوەندی لێکۆڵینەوەی ڕۆژاوا کە ناوەندێکی بیانییە و بنکەکەی لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی کوردەکانی سووریادا جێگیرە، باس لە دۆخی نالەباری هەردوو ناوچەی کوردنشینی ئەشرەفیە و شێخ مەقسوود لە حەلەب دەکات ئەوەش بە هۆی ئەو گەمارۆیە کە خراوەتە سەر ئەم دوو ناوچەیە.

ناوەندی ڕۆژاوا هێزەکانی حکوومەتیی ناوندیی سووریای بەوە تۆمەتبار کرد کە سزایان خستۆتە سەر ئەم دوو گەڕەکە ئەوەش بەهۆی هەماهەنگیی کردنیان لەگەڵ هێزە کوردەکانی سووریا.

ئەم ناوەندە ڕاشیگەیاند لە دوای بوومەلەرزە سەختەکەی زستانی ڕابردوو کە لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا ڕوویدا دۆخی کەم بوونی سەرچاوەکانی خۆراک لەم دوو گەڕەکە خراپتر بووە.

ئەم دوو گەڕەکە کوردنشینە لە شاری حەلەب لەژێر کۆنترۆڵی هێزە کوردییەکانی سووریای سەر بە ئیدارەی خۆسەری کورد لە باکووری سووریان.

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری کورد لە باکووری سووریا هێزەکانی حکوومەتی ناوەندی تۆمەتبار دەکات بە سەپاندنی کۆت و بەند بەسەر دانیشتوانی ئەو دوو گەڕە کوردییەدا و هۆشداریشی داوە لە کارەساتێکی مرۆیی کە ڕەنگە لەم دوو ناوچەدا ڕووبدات.

News Code 221342

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha