بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دڵشاد شه‌هاب، وته‌بێژى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "به پشتبه‌ستن به یاساى ژماره 1ى ساڵى 2005 تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردن، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان بڕیاریدا به ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان له رۆژى 18ى تشرینى دووه‌مى 2023".
ناوبراو وتیشى: "له ماوه‌ى رابردوودا ئاسته‌نگ هه‌بوو له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام ئێستا ئه‌و ئاسته‌نگه سیاسیانه نه‌ماون".
Your Comment